خرید بک لینک


کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم!

رۆڵەکەم!
خێزانەکەم!
باوانەکەم!


ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ دەمناسنەوە؟
ڕۆگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد
ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد
بوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتەی بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چوو بوو لە من
ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات!
ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم، ئەمن پەک کەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ ،تاکوو دەژیم
کۆششی من زۆر بە جێیە و زۆر ڕەوا
چونکە قانوونی تەبیعەت وایە،
ھر کسی که دور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگاربه اصل خویش


ڕێگە دەبڕم، کوانێ ھەنگاوم شلە
ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت
دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو
دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک
دێم بەرەو شێخاڵ و ریچکە و رەشبەڵەک
دێم بەرەو لێڕە و چڕ و بەستێن وچۆم
دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەھێڵم بەر ھەڵست و بەرگرم
دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بەزی
ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیر و ھۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش!
«ماموستاهێمن»

برچسب: کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم, نویسنده: آرین شجاعی تاريخ: جمعه 19 شهريور 1395 ساعت: 22:04

صفحه بندی